کاره‌باى سلێمانی: به‌دواداچون له پێدانى جیاوازى دابه‌شکردنى کاره‌با ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى له‌سه‌ر پێدانى کاره‌باى نیشتیمانى ڕونکردنه‌وه ده‌دات و ڕایگه‌یاند:"به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با به‌رده‌وامه‌و به‌دواداچون بۆ کێشه‌و داواکارى هاوڵاتیان ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021، سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" به‌شێک له‌هاوڵاتیانى سلێمانى نیگه‌رانى خۆیان گه‌یاندۆته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان له‌سه‌ر جیاوازى پێدانى کاره‌باو ئێمه به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرسه ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند بڕێکى دیاریکراو کاره‌باى نیشتیمانى دراوه به سلێمانى و ئه‌و جیاوازیانه‌شى له پێدانى کاره‌بادا هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هه‌موو ساڵێک له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى زستان، پێدانى کاره‌باى نیشتمانى که‌مده‌بێته‌وه‌و ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند پێدانى کاره‌باى نیشتمانى رۆژانه 14 کاتژمێره.
