وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دابه‌شکردنى موچه‌ى ده‌ستپێکرد
له‌هه‌رێم له‌ناوه‌راستى ئه‌م مانگه‌دا موچه دابه‌ش ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى (کانونى دوه‌م/1)ى 2021 خانه‌نشینانى سه‌ربازى و شارستانى راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021،وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى (کانونى دوه‌م/1)ى 2021ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و شارستانى ده‌که‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ى پێویست ره‌وانه‌ى بانکه‌کان کراوه.
ساڵى 2020 فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان پێنج موچه‌یان پاشه‌که‌وت کرا و تا ئێستا چاره‌نوسى موچه‌ى مانگه‌کانى 11 و 12ى ساڵى رابردوو نادیاره و بڕیاره له ناوه‌راستى ئه‌م مانگه‌دا موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌ش بکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار