کانیدیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان باسى یه‌که‌م کارى خۆى ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاندیدى پۆستى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، یه‌که‌م کارى دروستکردنى هه‌یکه‌لێکه بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان به ئاستێکى نێوده‌وڵه‌تی.
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 6ى کانوونى دووه‌مى 2021، په‌رله‌مانى کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نائاسایى ده‌کات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدى پۆستى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌کان، که د. که‌مال ئه‌ترووشی-یه، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه.
که‌مال ئه‌ترووشی، به میدیاى کوردستان 24ى راگه‌یاند:"هیوادارین وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان پێشبخه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کارێکى زۆرى پێویسته".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" گرنگى به تواناى گه‌نجان ده‌ده‌ین که له‌و بواره‌دا خوێندوویانه و هه‌وڵده‌ده‌ن تواناکانیان بقۆزنه‌وه".
که‌مال ئه‌ترووشى داواشى له لایه‌نه‌کان کرد، پێکه‌وه وه‌ک یه‌ک تیم هاوکاریان بن و کاربکه‌ن له‌پێناو خزمه‌تکردنى کوردستان.
