ئومێد خۆشناو هۆشدارى ده‌داته هاوبه‌شه‌کانى پارتى له حکومه‌ت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانین ھاوبه‌شه‌کانمان ده‌نگ به کاندیدى پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشییه‌کان بده‌ن و به پێچه‌وانه‌وه پۆستیتر ماوه به‌رکه‌وتى ئه‌وانه ئه‌وکات چاوه‌ڕوانى ده‌نگى فراکسیۆنى پارتى نه‌بن".
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 6ى کانونى دووه‌مى 2021 په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنێکى نا ئاسایى ئه‌نجام بدات و تیایدا متمانه به کاندیدى پۆستى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان بدات که‌له پشکى پارتى دیموکراتى کوردستانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021 ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند،" ئێمه ده‌نگى یاسایى ژماره‌ى په‌رله‌مانتارانمان هه‌یه و چاوه‌ڕوانین ھاوبه‌شه‌کانمان ده‌نگ به کاندیدى پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشییه‌کان بده‌ن".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی هۆشداریشی دایه ئه‌و فراکسیۆنانه‌ی که حزبه‌کانیان به‌شدارن له حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ده‌نگ به کاندیدی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان نه‌ده‌ن،"پۆستیتر ماوه به‌رکه‌وتى ئه‌وانه ئه‌وکات چاوه‌ڕوانى ده‌نگى فراکسیۆنى پارتى نه‌بن."
پێشتر دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، به‌شێک له‌ئه‌ندامانى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌نگ به‌و کاندیده‌ى پارتى ناده‌ن، "چونکه ده‌رکه‌وت سیاسه‌تى نه‌وت شکستى هێناوه‌و زیاتر له‌چوارده ساڵه که‌س نازانێت چاره‌نووسى نه‌وت به‌کوێ گه‌یشتوه".
