وه‌زیرى په‌روه‌رده: پاره‌ى سێ مانگى مامۆستایانى وانه‌بێژ خه‌رج ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیادراوه پاره‌ى سێ مانگى کۆتایى ساڵى 2020ى مامۆستایانى وانه‌بێژ وه‌ک شایسته‌ى دارایى خه‌رج بکرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى کانونى دووه‌مى 2021 ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "له کۆبونه‌وه‌ى 1 ى 12 ى 2020ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌نده و به‌رێز وه‌زیرى دارایى راسپێردراین که له پشوه‌کانى ناوه‌نده‌کانى خوێندن به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کۆنوسێک سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌کانى وانه‌بێژانى دانه‌مه‌زراو بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بنێرین، پاش کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تمان و وه‌زاره‌تى دارایى ، به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌رێز مه‌سرور بارزانی، پێشنیارى هه‌ردو وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندکرا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که "بریاردراوه بۆ مانگه‌کانى 10 و 11 و 12ى ساڵى 2020 بره‌پاره‌یه‌کى بڕاوه‌ى مانگانه ( مقتوع) وه‌ک شایسته‌ى دارایى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراو خه‌رج بکرێت".
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پاره‌که به‌م شێوه‌یه خه‌رج ده‌کرێت "هه‌ڵگرى بروانامه‌ى به‌کالۆریۆس و سه‌روتر برى سێ سه‌د هه‌زار دینار و بۆ هه‌ڵگرى بروانامه‌ى دبلۆم دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار".
