حکومه‌تى هه‌رێم: به‌هه‌موو مه‌رجه‌کانى به‌غدا رازین به‌راده‌ستکردنى نه‌وتیشه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"ده‌مانه‌وێت دادپه‌روه‌رى و شه‌فافیه‌ت له پرۆژه‌یاسایى بودجه‌دا هه‌بێت"، ده‌شڵێت:" به‌هه‌موو مه‌رجه‌کانى به‌غدا رازین به‌راده‌ستکردنى نه‌وتیشه‌وه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى کانونى دووه‌مى 2021 وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌کرد، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021، رێکبکه‌ون و، ده‌شڵێت: "وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ین هه‌موو مه‌رجه‌کانى ناو پرۆژه‌یاساى بودجه جیبه‌جێ بکه‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "داوایان له حکومه‌تى عێراق کردووه که ئه‌و موچانه‌ى نه‌یانناردووه؛ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى بکه‌ن".
هاوکات جوتیار عادل جه‌ختى له‌وه‌شکردووه، "وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێم به هه‌موو مه‌رجه‌کان رازین، چ به ڕاده‌ستکردنى نه‌وت و داهاته‌که‌شی".
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ده‌یانه‌وێت داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌کان رێکبخه‌نه‌وه و قاچاخچێتیش له خاڵه سنوورییه‌کان بنه‌بڕ بکه‌ن.
