پێشێلکارى به‌رانبه‌ر 315 رۆژنامه‌نوسى هه‌رێم کراوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان رایگه‌یاند ساڵى 2020 له هه‌رێمى کوردستان 315 پێشێلکاریى به‌رامبه‌ر میدیاکاران ئه‌نجام دراون و 138 حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆمارکراون.
سکرتێرى لیژنه‌ى داکۆکى له مافى رۆژنامه‌نوسانیش ئاشکراى ده‌کات، بۆ یه‌که‌مجار به‌دواداچونێکى نوێینان بۆ کاره‌کانیان زیادکردووه، که ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى به‌رامبه‌ر خانمانى رۆژنامه‌نووس ئه‌نجام ده‌درێت لاى خۆیان تۆمارى ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕاپۆرتى ژماره (25-26) تایبه‌ت به‌پێشێلکارییه‌کانى ساڵى 2020ى به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان بڵاوکرده‌وه، که به‌پێى راپۆرته‌که پیشێلکارییه‌کان به به‌راورد به ساڵى 2019 زیادى کردووه.
به پێى راپۆرته‌که‌ى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان، " له‌ساڵى 2020دا زیاتر له 315 رۆژنامه‌نووس پێشێلکاریان به‌رامبه‌ر کراوه، که 308یان نێر و حه‌وت ڕۆژنامه‌نووسیان مێ بوون"، هه‌روه‌ها "چوار سکاڵا به‌رامبه‌ر پێنج ڕۆژنامه‌نووس به‌رز کراوه‌ته‌وه و سێ ده‌زگاى میدیایى داخراون و یه‌ک ڕۆژنامه‌نووسیش به‌ڵێننامه‌ى کارنه‌کردنى لێوه‌رگیراوه".
هاوکات ژماره‌ى پێشێلکارییه‌کان به‌پێى پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه بووه، که له پارێزگاى هه‌ولێر 46 حاڵه‌ت، له پارێزگاى سلێمانى 36 حاڵه‌ت، 25 پێشێلکاریى له‌پارێزگاى که‌رکوک، 17 پێشێلکاریى له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و 14 پێشێلکاریش له پارێزگاى دهۆک تۆمارکراون.
لاى خۆشیه‌وه، نه‌زاکه‌ت حسێن سکرتێرى لیژنه‌ى داکۆکى له مافى رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند "لیژنه‌ى به‌رگرى له ئازادییه‌کانى رۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان بۆ یه‌که‌م جار به‌دواداچونێکى نوێینان بۆ کاره‌کانیان زیادکردووه، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى به‌رامبه‌ر خانمانى رۆژنامه‌نووس تۆمارده‌کرێت لاى خۆیان تۆمارى ده‌که‌ن و دۆسیه‌ى بۆ ده‌که‌نه‌وه.
باسى له‌وه‌شکرد که" بۆ ساڵى 2020یش له به‌دواداچوونێکى لیژنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه که 50%ى ڕۆژنامه‌نووسانى مێیینه له ده‌زگاکانى میدیایى پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر کراوه و گێچه‌ڵیان پێکراوه".
لاى خۆیه‌وه ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان، له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا رایگه‌یاند:"له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ یاسایه‌کمان نییه بابه‌تى سۆشیال میدیا رێکبخات، ماوه‌یه‌کیشه په‌یجه‌کانى هه‌واڵ له سۆشیال میدیا له فراوانبووندان و به‌فتوایه‌کى ئه‌نجومه‌نى شوراش ئه‌و په‌یجانه تۆمار ده‌کرێن بۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم داوا له‌هه‌موو ئه‌و په‌یجانه ده‌که‌م که زۆرینه‌یان لۆگۆیان هه‌یه و له بۆنه‌کان ئاماده‌ده‌بن بێن بۆ سه‌ندیکا و خۆیان تۆماربکه‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانین له‌کاتى کێشه‌یه‌کدا به‌رگریان لێبکه‌ین".
