هۆشیار زێبارى: له‌گه‌ڵ سونه‌و شیعه هاوپه‌یمانێتى ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هۆشیار زێبارى رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌رى هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان له‌گه‌ڵ حزبه سوننه و به‌شێک له شیعه‌کانى نزیک له کورد هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک پێکبهێنن".
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند:"له ئێستادا بیرله‌وه‌ده‌که‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ى لێیانه‌وه نزیکن له سوننه و شیعه به لیستێکى نیشتمانى عێراقى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق بکه‌ین، ئه‌مه بڕیارى لێنه‌دراوه، به‌ڵام گفتوگۆى له‌سه‌رده‌کرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد یاساى نوێ کاریگه‌رى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر پێگه و کورسییه‌کانى کورد دروست ناکات، "وه‌ک پارتى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق کورسییه‌کانى خۆمان به‌ده‌ستده‌هێنینه‌وه".
بڕیاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له رۆژى 6ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق سبه‌ینێ 9ى کانونى دووه‌مى دیارى کردووه بۆ ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن تا ناوه‌کانیان تۆمار بکه‌ن.
