ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار گۆرانکارى به‌سه‌ردا نایات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید په‌رله‌مانتارى کورد له‌به‌غدا ئاشکرایکرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌نها خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساى بوجه ده‌کرێت‌و هیچ بڕیارێک نادرێت له‌سه‌ر نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى له‌ناو پڕۆژه‌که‌دا هاتوه‌و باس له‌نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار عێراقى که بۆ هه‌ر 100$ به‌رامبه‌ر 145 هه‌زار دینار دانراوه".
ده‌قى ڕونکردنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید:
نرخى دۆلار‌و خوێندنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى بوجه :
هاوڵاتیانى ئازیز
له‌به‌رئه‌وه‌ى پرسیارێکى زۆرم ئاڕاسته ده‌کرێت‌و منیش ناتوانم وه‌ڵام بده‌مه‌وه بفه‌رمون بۆ ئه‌م زانیاریانه.
1ـ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌نها خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساى بوجه ده‌کرێت‌و هیچ بڕیارێک نادرێت له‌سه‌ر نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار.
2ـ ئه‌وه‌ى له‌ناو پڕۆژه‌که‌دا هاتوه‌و باس له‌نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار عێراقى که بۆ هه‌ر ۱٠٠$ به‌رامبه‌ر ۱٤٥ هه‌زار دینار‌و نرخى نه‌وت دانراوه به‌٤۲دۆلار وه‌ک خه‌به‌رو هه‌واڵى ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه.
3ـ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌رله‌مان ناتوانێت ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات‌و که‌م زیادیان بکات.
4ـ نرخى دینار به‌و شێوه‌یه نزیکه‌ى ۲۳ ترلیۆن دینارى بۆ حکومه‌ت گه‌ڕاندۆته‌وه بۆیه گۆڕانکاریکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌ت نابێت.
5ـ هه‌رگۆڕانکاریه‌ک بکرێت یاساکه تێکده‌دات‌و کورتهێنان زیادده‌کات‌و حکومه‌ت پێى پڕناکرێته‌وه.
6ـ ئه‌وه‌ى له‌بازار ڕوده‌دات موزاره‌به‌ى هه‌ندێ خه‌ڵکه بۆ دروستکردنى ناسه‌قامگیری.
7ـ بانکى ناوه‌ندى تائێستاش به ۱٤٥٠٠٠ دینار به‌رامبه‌ر ۱٠٠$ دۆلار ده‌یفرۆشێت.
8ـ هه‌رگۆڕانکاریه‌ک له‌نرخدا بازار تێکده‌دات بۆیه ئه‌سته‌مه گۆڕانکارى له‌نرخدا له‌کاتى ئێستادا ڕوبدات.
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید
