مه‌ته‌ڵى دابه‌شکردنى موچه‌ى 2020 کۆتایى نایات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" له ساڵى ٢٠٢٠ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردووه که به‌شێکى له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه دابینکراوه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى کانونى دووه‌مى 2021 فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له ساڵى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌شت مووچه‌ى دابه‌شکردووه، که کۆى گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ى خه‌رجکراوه زیاتر له شه‌ش تریلیۆن و 500 ملیار دیناره.
به‌پێى خشته‌که‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری، کۆى گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ دابه‌شکردنى مووچه ته‌رخانکراوه زیاتر له شه‌ش تریلیۆن و 500 ملیار دینار بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و پاره‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ پێدانى مووچه دابینى کردووه، 63.8%ـه و حکومه‌تى عێراقیش 36.1%ـى کۆى گشتیى موچه‌ى ساڵى رابردووى دابینکردووه.
حکومه‌تى هه‌رێم له 2020ـدا هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردووه، به‌ڵام سێ موچه‌یان هى ساڵى 2019 بووه.
