ده‌سته‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانی: قۆناغى واژۆ کۆکردنه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، دواى چوار مانگ له‌راگه‌یاندنى پرۆژه‌که‌یان و بانگه‌شکردن بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پشتیوانى له‌ناو خه‌ڵک، له ئه‌مڕۆوه قۆناغى واژۆ کۆکردنه‌وه ده‌ستیپێده‌که‌ن، ده‌شڵێن:"وه‌ک رێکارێکى ده‌ستورى به‌کۆکردنه‌وه‌ى سى هه‌زار واژۆ ئاماده ده‌که‌ن بۆ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق پابه‌ندده‌کرێت به ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ به‌هه‌رێمکردنى سلێمانی".
به‌یار ملازم عومه‌ر یه‌کێک له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ده‌سته‌که‌یان ساڵانێکه کار ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنى سیسته‌مێکى به‌ڕێوه‌به‌ردنى جیاواز بۆ پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له‌و چوارچێوه‌شدا سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلولى 2020، به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانیان راگه‌یاند و له‌سه‌ر سوده‌کانى فیدڕاڵى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا کۆبونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ئه‌مڕۆوه تیمه‌کانمان ده‌ستده‌که‌ن به‌کۆکردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ پشتیوانیکردن له‌پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌پێى ده‌ستورى عێراق به‌کۆکردنه‌وه‌ى 2%ى ده‌نگده‌رانى پارێزگاکه که‌ده‌کاته سى هه‌زار واژۆ ده‌توانن کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق پابه‌ندبکرێت به ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ به‌هه‌رێمکردنى سلێمانی".
هاوکات به‌یار ملازم عومه‌ر ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که له‌کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆچونیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که ئه‌رێنییه، به‌ڵام له‌مکاته‌دا نایانه‌وێت پشتیوانى له‌هه‌نگاوێکى له‌و شێوه‌یه بکه‌ن.
