هه‌رێم له‌دواى 2004 تائێستا 128 ملیار دۆلارى له‌به‌غداوه بۆ هاتووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا 128 ملیار دۆلار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کراوه، به‌ڵام به‌وته‌ى لیژنه‌ى ده‌ستپاکی، هیچ وردبینى و حساباتێکى کۆتایى بۆئه‌و مه‌به‌سته نه‌کراوه.
حامد موسه‌وى له لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى نوسراوێکى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حکومه‌ت ناردوه و رونیکردوه‌ته‌وه، که هه‌رێمى کورستان له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا چ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ ره‌وانه کراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا چى وه‌رگرتوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا هه‌رێمى کوردستان بڕى 128 ملیار دۆلارى وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه‌دا، هیچ حساباتێکى کۆتایى و شێوازى خه‌رجکردنه‌که‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌کراوه.
هاوکات ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که "ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رگیراوه به‌ماناى ئه‌وه دێت، دزیکردن هه‌یه و پاره‌که نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست خه‌ڵکى کوردستان، له‌و پاره‌یه‌ش پرۆژه جێبه‌جێنه‌کراوه".
