له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا به‌فر ده‌بارێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پسپۆرێکى که‌شناسێکى پێشبینى ده‌کات له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا شه‌پۆلێکى به‌فربارین و بارانبارین ڕوو له ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکات.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى کانونى دووه‌مى 2021 عه‌لى موسه‌وی، شاره‌زاى که‌شناسى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ده‌رفه‌تى بارانبارین له وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵدا لاواز ده‌بێت و ڕێژه‌ى گشتى بارانبارین به‌راورد به چه‌ند ساڵى ڕابردوو له خوار تێکراى گشتیدا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکردووه که نه‌خشه‌کانى که‌شوهه‌وا ئه‌وه‌یان نیشانداوه که حاڵه‌تێکى بارانبارین له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێته‌وه که هاوکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى به‌فر له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌کاندا.
هاوکات، موسه‌وى ئه‌وه‌شى ڕوونکردووه‌ته‌وه، به‌هۆى کاریگه‌رى هاتنى نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌کى به‌سته‌ڵه‌کى ده‌رفه‌تى بارانبارین و به‌فربارین له‌ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دروست ده‌بێت.
