مهسرور بارزانى ژمارهیهک بڕیارى نوێى دارایى دهردهکات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان به مهبهستى ڕێكخستنهوهى سیستهمى كۆكردنهوهى باج و ڕسوومات، 11 بڕیاری نوێ دەردەکات و ماوهى دوو مانگ بۆ جێبهجێکردنى دیاریدهکات.
بەپێی نووسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رۆژی 10-1-2021 دەرچووە و واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بەمەبەستى رێکخستنەوەى سیستەمى کۆکردنەوەى باج و رسوومان لەسەر راسپاردەى وەزارەتى دارایی و ئابوری بریاریدا بە دیاریکردنى بنەماکانى پابەندکردنى کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن و راستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو مانگی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە دیاریکردووە دەڵێت: دواتر راستەوخۆ جێبەجێکردنی بنەما و میکانیزمەکان کە دیاری دەکرێن بەپێی ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە کە دەرکراوە. هەروەها فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون راسپێردراوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی نێوەڕۆکی ئەم فەرمانە و هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامەکانی و دیاریکردنی ئاستی پابەندییەکانی و لایەنەکانی کەمتەرخەمی بکات.
