قوباد تاڵەبانی: تووشی کۆرۆنا بووم

5 ساڵ لەمەوپێش



‌هاوڵاتى

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان  رایگه‌یاند پاش ئە‌نجامدانی پشكنین، دە‌رئە‌نجامە‌كە‌ی دە‌رچوو كە‌ ھە‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام، بۆیە‌ پێویستە ‌ماوە‌یە‌ك بە‌ركە‌وتنم نە‌بێت تاوە‌كو تێیدە‌‌پە‌ڕێنم.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە کە تووشی کۆرۆنا بووە و دەشڵێت "ھیوای سە‌لامە‌تی بۆ ھە‌مووان دە‌خوازم، تكایە‌ بە‌ردە‌وام بن لە‌ خۆپارێزی".

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە رۆژی چوارشەممە 06-01-2021 بەشداریی نەکردووە و داواش لە خەڵک دەکات خۆیان بپارێزن و پابەندیی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

دوایین کۆبوونەوەیشی لە پەرلەمانی کوردستان بوو کە رۆژی 28-12-2020 لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاندبوو، کەلە سەردانەکەیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان، وردەکاری رێڕە‌وی گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ روونکردەوە کە چۆن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 رێککەوتوون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار