لەکه‌رکووک سێ فه‌رمانده‌ى داعش کوژران و یه‌کێکیش ده‌ستگیرکرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌واڵگرى عێراق کوژرانى سێ فەرماندەی داعشی لە داقوق راگه‌یاند و دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی ئه‌و رێکخراوه‌شى لە کەرکووک راگەیاند.
ئاژانسى هه‌واڵگرى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان تیرۆریستێکى داواکراویان ده‌ستگیرکردووه که فه‌رمانده‌ى داعش بووه و به نیشان شکێنه‌که‌ى داعش ناسراوه.
وه‌ک هه‌واڵگرى عێراق ئاماژه‌ى پێکردووه، ئه‌و تیرۆریسته له که‌مپێکى په‌نابه‌ران به‌ناوى که‌مپى له‌یلان خۆى حه‌شارداوه.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌واڵگرى عێراق رایگه‌یاندووه، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، هێزە ئەمنییەکان بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشووری رۆژئاوای داقووق چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ فەرماندەی داعش کوژران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار