مه‌سرور بارزانى: بودجه‌یه‌کى شه‌فاف ئاماده ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆده‌بێته‌وه، داواده‌کات پرۆژه یاسایه‌کى بودجه‌ى شه‌فاف و واقیعى بۆ ساڵى 2021ئاماده بکرێت.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/11/12 ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه .
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دیاریکردنى هێڵه گشتییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ى هه‌رێمى کوردستان و هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه چاکسازى کرا.
هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانى دارایى و ئابوورى ئاوات شێخ جه‌ناب و پلاندان دارا ڕه‌شید ڕاپۆرتێکیان ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى دارایى و ئاماده‌کارییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 خسته‌ڕوو.
سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ، که حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێکى خستووه‌ته‌گه‌ێ له پێناو ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاته‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه ناپێویسته‌کان و ڕێکخستنه‌وه‌ى میلاک و ده‌رھێنانى ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى که به شێوه‌یه‌کى ناڕه‌وا سوودمه‌ندبوون له بودجه گشتی، بۆ ئه‌وه‌ى ماف و شایسته‌ى دارایى مووچه‌خۆرى شایسته ده‌سته‌به‌ر بکرێت، سه‌ره‌ڕاى کارکردن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ڕووتین له ڕاییکردنى مامه‌ڵه داراییه‌کان.
جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که پێویسته له ئاماده‌کردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 ، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له به‌رچاو بگیرێت و بودجه‌یه‌کى واقیعى و شه‌فاف بێت و پشت به ژماره و داتا و داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى و خه‌رجى ڕاسته‌قینه و کورتھێنان و دۆخى دارایى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان ببه‌ستێت که له دواى په‌سه‌ندکردنى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌م بودجه‌یه ده‌بێته هۆى بره‌ودانى زیاتر به شه‌فافیه‌ت له دارایى گشتى ھه‌رێم .
سه‌رۆکى حکومه‌ت دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵی، هه‌موو ئه‌رکه ده‌ستوورییه‌کانى خۆى جێبه‌جێ کردووه ، بۆیه ده‌بێ
ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵیش ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى پڕۆژه بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 دابین بکات .
له ته‌وه‌رى دووه‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون عه‌بدولحه‌کیم خسرۆ ، ڕاپۆرتێکى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى پێشووى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى خسته‌ڕوو .
بڕیاره ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌که سه‌باره‌ت به ھێڵه گشتیه‌کانى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى ھه‌رێم، سبه‌ى له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بخرێته‌ڕوو.
