وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیارێکى نوێى له‌باره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندن راگه‌یاند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى له‌باره‌ى چۆنێتى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" به‌خێوکارى قوتابیان سه‌رپشکن له‌نێو پۆلدا منداڵه‌کانیان بخوێنن یا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به مه‌به‌ستى خۆپارێزیی، مامۆستایان ته‌نیا ئه‌و کاتانه له قوتابخانه ده‌بن که وانه‌یان هه‌یه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده:
راگه‌یه‌ندراوێک له راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه:
پاش کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه ، ١٣ى ١ى ٢٠٢١ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز وه‌زیرى ناوخۆ و ئاماده‌بوونى به‌رێزان: له وه‌زیرانى تایبه‌تمه‌ند و پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان، بریاردرا:
١- رۆژى شه‌ممه، ١٦ى ١ى ٢٠٢١، خوێندن له قۆناغى ١٢ى ئاماده‌یی، به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه، له قوتابخانه و خوێندنگه حکومى و ناحکومیه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
٢- پرۆگرامى خوێندن به ریزبه‌ندى ده‌خوێندرێت. رۆژ و کاتى تاقیکردنه‌وه‌کانى وه‌رزى و تاقیکردنه‌وه گشتییه‌کان به‌گوێره‌ى ئه‌و خشتانه‌ى که به نوسراوى فه‌رمى بڵاوده‌کرێنه‌وه کاریان پێده‌کرێت.
٣- له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزیى مامۆستایانى به‌رێز ته‌نها ئه‌وکاتانه له قوتابخانه ده‌بن که وانه‌یان هه‌یه ، پاش وتنه‌وه‌ى وانه‌کانیان پابه‌ند ناکرێن به مانه‌وه له ناو قوتابخانه.
٤- له رۆژى شه‌ممه ١٦ى ١ تا ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته، ئه‌و بژاره‌یه ده‌خرێته به‌رده‌م به‌خێوکارى قوتابیان و خوێندکاران، له رێگاى فۆرمێکه‌وه که وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماده‌ى کردووه و له قوتابخانه‌کان پێ ده‌کرێته‌وه، که به‌خێوکار سه‌رپشک ده‌کات قوتابیه‌که‌ى له ناو پۆل بخوێنێت یان ده‌توانێت خوێندنى ئه‌لیکترۆنى و ئۆنلاین و پاڵپشتى ماڵه‌وه‌ى بۆ دابین بکات و نه‌چێته‌وه بۆ قوتابخانه، به‌ڵام ته‌واوى تاقیکردنه‌وه نوسینه‌کیه‌کانى له ناو پۆل ده‌بێت ئه‌نجام بدات.
٥- رێنماییه خۆپارێزییه‌کان له ناوه‌نده‌کانى خوێندن جێبه‌جێده‌کرێت و پێگیریى به رێنماییه‌کان زامنکارى به‌رده‌وام بوونى خوێندنه ، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان بۆ بابه‌تى پرۆسه‌ى خوێندن ، که به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز پارێزگار یان سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان پێکهاتووه ، هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن بۆ باش به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌که.
٦- له‌ڕووى پره‌نسیپه‌وه ، کۆبوونه‌وه پلانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى په‌سه‌ند کرد بۆ ده‌ستپێکى خوێندنى قۆناغه‌کانى ١ ى بنه‌ڕه‌تى تا ١١ ى ئاماده‌یى وپه‌یمانگاکان ، حکومى و ناحکومى ، که له ١ى ٣ى ٢٠٢١ ده‌ستپێبکات، له ٢ى ٢ى ٢٠٢١ لیژنه‌ى باڵا کۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى و هه‌ر بریارێکى نوێ که پێویست بێت بۆ گۆڕانکارى له‌و به‌رواره (بۆ قۆناغه‌کانى ١ى بنه‌ڕه‌تى تا ١١ى ئاماده‌یی) به گوێره‌ى بڵاوبوونه‌وه و که‌مبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا. پاشان وه‌زاره‌ت پلانى په‌سه‌ندکراو به نووسراوى فه‌رمى گشتاندنى پێده‌کات.
پارێزراو ته‌ندروست ساغبن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
١٣ى ١ى ٢٠٢١