وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى که‌مکردنه‌وه‌کانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت نییه
"هه‌ر به‌رمیلێک تێچووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم 20 دۆلاره‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نییه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند که هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت نییه و ده‌شڵێت:"هه‌ر به‌رمیلێک تێچووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم 20 دۆلاره‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نییه ".
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵیى فه‌رمى عێراق رایگه‌یاند:" کوالێتى و نرخى نه‌وتى عێراق به‌به‌راورد به هه‌موو نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراو له ئاسیا، نرخى نه‌وتى عێراقى به‌رزترینى سه‌ر ئاستى کیشوه‌ره‌که‌یه و هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى به‌سره گرانترینه و به 55 دۆلار ده‌فرۆشرێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى بڕى ده‌ستنیشانکراو بۆ عێراق له کۆى به‌رهه‌مى رێکخراوى ئۆپیک، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار راشیگه‌یاند:" بڕه‌که‌ى ده‌گاته دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى که‌مکردنه‌وه‌کانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق نییه به‌پێى ئه‌و بڕه‌ى که رێکخراوى ئۆپیک بۆى ده‌ستنیشانکردووه".
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "ئیداره‌دانى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نییه، چونکه تێچووى به‌رهه‌مهێنانى هه‌ر به‌رمیلێکى 20 دۆلاره".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 55 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى نرخى نه‌وته‌وه ده‌ڵێت:" نرخى نه‌وت هه‌ر له ده‌ورووبه‌رى 55 دۆلار ده‌مێنێته‌وه".
