دوو تووشبوى کۆرۆنا له‌سلێمانى گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه 78 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکران و 965 که‌سیش چاکبونه‌وه و سێ که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدوه که دوانیان له سلێمانى بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێردا سێ هه‌زارو 833 پشکنینى کۆرۆنا کراون و 78 توشبوو تۆمارکراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، 965 توشبو له 24 کاتژمێرى رابردودا چاکبونه‌ته‌وه، 311 له هه‌ولێر، 184 له سلێمانی، 393 له دهۆک، 33 له گه‌رمیان و 44 له راپه‌ڕین بون، سێ توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، دوانیان له سلێمانى و ئه‌وى دیکه له دهۆک بووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار