ئاسیاسێڵ نه‌وه‌ى چواره‌مى ئینته‌رنێتى (فۆرجى) ده‌خاته کار

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا بۆ یه‌که‌مجار له هه‌رێمى کوردستان و عێراق نه‌وه‌ى چواره‌مى فۆرجى (4G) ئینته‌رنێت به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌کارهێنه‌رانى مۆبایل.
وه‌ک ئاگادارکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان ده‌رباره‌ى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند:"ئاماده‌یت بۆ نه‌وه‌ى چواره‌م 4G_LTE؟ (#393*) لێبده، به کورته نامه ئاگادار ده‌کرێته‌وه یا له ڕێگه‌ى ئه‌پى ئاسیاسێڵه‌وه ده‌زانیت که ئایا :یه‌که‌م - سیم کارته‌که‌ت شیاوه بۆ 4G، دووه‌م ئامێرى مۆبایله‌که‌ت شیاوه بۆ 4G.
هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌که‌ى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو ئه‌گه‌ر سیمه‌که‌ت ناگونجێت، گۆڕینى سیم ئاسانه و بێبه‌رامبه‌ره له هه‌موو بنکه‌کانى ئاسیاسێڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
نه‌وه‌ى چواره‌مى ئینته‌رنێت (4G) بۆ یه‌که‌مجار له ساڵى 2009 له ئه‌مریکا که‌وته کار‌و خێراییه‌که‌ى 10 هێنده‌ى خزمه‌تگوزارى نه‌وه‌ى سێهه‌مى ئینته‌رنێته.
