ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: ده‌مامک نه‌به‌ستن سزاى به‌دوادادێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى رێکاره نوێکان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و که تێیدا هاتووه" هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 17ى کانونى دووه‌مى 2021، به‌سه‌رپه‌رشتى هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و کۆبوونه‌وه‌که‌ش گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه:
یه‌که‌م: ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وێڕاى پابه‌ندبوونى به به‌یانى ژماره (1)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی، بڕیاریدا دوو لێژنه به‌سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامیه‌تى هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونه ناو ناوه‌نده‌کانى خوێندن و چاودێریکردنى قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابه‌ندبوونیان له به‌کارهێنانى (ده‌مامک) و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان.
دووه‌م: پێکهێنانى لێژنه‌یه‌ک بۆ سه‌ردانیکردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حکومییه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و چاودێریکردنى فه‌رمانبه‌رانیان له‌کاتى ده‌وام بۆ پابه‌ندبوونیان له به‌کارهێنانى (ده‌مامک) و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌رى رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتى و موراجعانه‌ى که بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانییان به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) ده‌چنه ناو فه‌رمانگه‌کان.
سێیه‌م: داوا له هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان به‌و په‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تی، پابه‌ندبن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه.
چواره‌م: هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان، بازاێ و چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاووڵاتییان، دروستنه‌کردنى قه‌ره‌باڵخی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاووڵاتییان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى لاى کاشێرى مۆڵ و مارکێته‌کان و پێشوازى هوتێل و موتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک ئه‌م رێنماییانه به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک) جێبه‌جێنه‌کات، لێژنه‌ى قایمقامییه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان راسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن.
پێنجه‌م: هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر و کرێ) له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى رێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر به‌پێبژردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌ی.
شه‌شه‌م: ئه‌م شوێنانه له کاژێر 12ى شه‌و داده‌خرێن: یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، موزیک لایف، ئاهه‌نگى شه‌وانه‌ى یانه‌کان.
حه‌وته‌م: ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێنه‌وه: هۆڵه‌کانى بووکگواستنه‌وه، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک.
هه‌شته‌م: پرسه‌دانان له (هۆڵ،ماڵ و ژێرخێوه‌ت) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران قه‌ده‌خه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ندنه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
نۆیه‌م: هاوینه‌هه‌وار و شوێنه گه‌شتییارییه‌کان، ده‌بێت ره‌چاوى رێکاره‌کانى خۆپارێزى بکه‌ن و خۆیان و گه‌شتییارانیان پایه‌ندبن به به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.

