به‌رهه‌م ساڵح سامانه‌که‌ى خۆى ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له عێراق رایگه‌یاند سه‌رۆک کۆمارى عێراق، فۆڕمى ئاشکراکردنى سهروهتى خۆى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى پڕ کردووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له عێراق له راگه‌یانراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له فۆڕمێکدا که ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى کردووه، تیایدا سهروهتى دارایى خۆى بۆ ده‌سته‌که خستۆته‌روو.
پێشتر مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، فۆڕمى ئاشکراکردنى سهروهتى خۆى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى عێراق پڕ کردبوویه‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه وه‌بیرھێنراوه‌ته‌وه که له کۆتایى ساڵى 2019دا ورده‌کارى ھه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ژماره 30ى بۆ ساڵى 2011 خراوته‌ڕوو ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى که، هه‌موارکردنه‌وه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى به‌ندى یه‌که‌م له مادده‌ى 61 و به‌ندى سێ له مادده‌ى 73ى ده‌ستوور په‌سه‌ندکرابوو.
له کۆتایى راگه‌یاندراوه‌که‌دا ھاتووه: "له مادده‌ى (61/یه‌که‌م/ج) له یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ئاماژه به‌وه‌دراوه که سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیره‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى دیکه ناچارکراون له‌وه‌ى ده‌بێت سهروهتى دارایى خۆیان ئاشکرا بکه‌ن".

