وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە

 خولوسی ئاکار دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. 

یاشار گولەر سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا یاوەری خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا دەکات. 

خولوسی ئاکار و یاشار گولەر لە بەغدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و جومعە عیناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە. 

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاری سەربازی و ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکان دەبێت.  

پێشتر وا بڕیار بوو خولوسی ئاکار لە 13ی ئابی 2020 سەردانی عێراق بکات، بەڵام دواتر بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا و گیانلەدەستدانی دوو ئەفسەری پلە باڵای هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی خولوسی ئاکاری بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار