تاکە به‌ڵێنێک دەتوانێت مامۆستایان بباته‌وه هۆڵه‌کانى خوێندن
مامۆستایانى ناڕازى: تا 30 رۆژ جارێک مووچه وه‌رنه‌گرین ناچینه‌وه هۆڵه‌کانى خوێندن
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
مامۆستایانى ناڕازى ده‌ڵێن:» یه‌ک به‌ڵێن مامۆستایان ده‌باته‌وه هۆڵه‌کانى خوێندن، ئه‌ویش مووچه‌یه که (30) رۆژ جارێک دابه‌شبکرێت»، بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش ئه‌وه روونده‌کاته‌وه هه‌موو کات داواکارییان ئه‌وه بووه مووچه‌ى مامۆستیان دوانه‌خرێت.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رگاى خوێندنگاکان بۆ پۆلى (12) کرایه‌وه‌و ئه‌وانى دیکه دواخرا بۆ سه‌ره‌تاى مانگى ئازار.
مامۆستایان رایدهگهیهن تا گره‌نتى وه‌رگرتنى مووچه‌کانیان له‌کاتى خۆیداو به (30) رۆژ جارێک پێنه‌درێت ناتوانرێت خوێندنى ئه‌مساڵ ئاسایى بکرێته‌وه. عادل حه‌سه‌ن، مامۆستاى ناڕازیى له‌پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به وت «به‌داخه‌وه به‌هۆى هه‌ڵوێستى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارو حکومه‌ته‌وه ده‌وامى زۆربه‌ى خوێندنگه‌کان نه‌کراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌شى کراونه‌ته‌وه نیوه ناچڵه، چونکه کێشه‌که زۆر گه‌وره‌تره‌و کاره‌ساتى گه‌وره بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌یه«.
ناوبراو پێشیوابوو حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت ده‌ست بخاته‌سه‌ر برینه‌که‌و چاره‌سه‌رى کێشه‌ى مووچه‌ى مامۆستایان بکات، وتیشى:»وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌قسه‌کانیدا باسى هه‌موو شتێک ده‌کات، له‌ده‌رگاى قوتابخانه تا زۆر شته ورده‌کان، ته‌نیا باسى کێشه‌ى مامۆستا ناکرێت، چونکه مامۆستایان کێشه‌ى مووچه‌یان چاره‌سه‌ربێت خۆیان قوتابخانه‌کان ده‌که‌نه‌وه«.
هه‌روه‌ها عوسمان گوڵپى، چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که بایکۆتى کردنه‌وه‌ى خوێندنگاکانیان نه‌کردووه، به‌ڵام مامۆستایان خۆیان به‌هۆى نه‌بوونى مووچه ناوبه‌ناو بایکۆت ده‌که‌ن، وتیشى: »تا مووچه رێکنه‌خرێته‌وه ده‌وامى مامۆستایان ئاسایى نابێته‌وه«.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌سنوره‌که‌یان ده‌وامى خوێندن ئاسایی نه‌بووەته‌وه به‌هۆى بێ مووچه‌ییه‌وه.
ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئه‌وه دوو رۆژه خوێندن کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سنورى گه‌رمیان ئاسایى نه‌بووەته‌وه، ته‌نیا کێشه‌ى مامۆستا دابینکردنى مووچه‌یه، بۆیه پێویسته حکومه‌ت داواکانمان جێبه‌جێبکات و به (30) رۆژ مووچه دابین بکات تابارودۆخى خوێندن له‌وه زیاتر دوانه‌که‌وێت و ته‌نیا بهڵێنێکە ده‌توانێت ده‌وام ئاسایى بکاته‌وه«.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى رابردوودا ته‌نها پێنج مووچه‌ى 2020ى دابه‌شکردووه و یه‌ک مووچه‌ى ته‌واو، چواریان بهلێبڕینى له‌سه‌دا 21%و له‌سه‌دا 18%، بڕیاره رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 24ى کانونى دووه‌مى 2021 مووچه‌ى مانگى (11)ی ساڵی رابردوو بهلێبڕینى له‌سه‌دا 21% دابه‌شبکات.
بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و فێرکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌به‌رده‌وام داکۆکی‌یان کردووه بۆ دابینکردنى مووچه‌ى مامۆستایان.
سه‌یوان عه‌لى، بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و فێرکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» کردنه‌وه‌ى خوێندن بڕیاری وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نیه‌و بریارى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنایه، به‌ڵام به‌رده‌وام دانیشتمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یونسێف و به‌پێى رێنمایى ئه‌وان له‌مانگى ئازاریشدا ده‌وامى ناکۆتاکان ده‌که‌ینه‌وه«.
سه‌یوان عه‌لى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هه‌موو کات داواکارییان ئه‌وه بووه مووچه‌ى مامۆستیان دوانه‌خرێت و له‌وه‌زاره‌ته سه‌ره‌تاکان بن له‌کاتى دابه‌شکردنیدا.

