ترەمپ کۆتا ڕۆژى ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى 100 تاوانبار ئازاد ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



‌‌‌‌هاوڵاتى

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگه‌یاند  ترەمپ بە نیازە پێش کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەی لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات و کە زۆرێک لەوان پێشتر تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە.

لە لێدوانێکی تایبەتی دوو سەرچاوەی کۆشکی سپی بۆ ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، کە ناویان ئاشکرا نەکراوە رایانگەیاندووە، ترەمپ هەوڵ دەدات پێش کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی بە رۆژێک، بریاری لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات کە زۆرێک لەوان پێشتر تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، "گومانێک دروستبووە کە ترەمپ خۆی بریاری لێخۆشبوون بۆخۆی دەربکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نیە، بە بروای زۆرێک لە شارەزایان، راستە لایەنگرانی پشتگیری دەکەن بەڵام ئەگەر ترەمپ کارێکی لەو جۆرەش بکات، دادگا دەتوانێت بریارەکە هەڵبوەشێنێتەوە".

ئاماژەیان بەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی کۆشکی سپیدا لیستی ئەو 100 ناوە ئامادەکراون و تەنها راگەیاندنی ماوە".

هێرشەکانی رۆژی 6ی ئەم مانگە بۆ سەر کۆنگرێس، ترەمپی لە ئامادەکردنی لیستەکە وەستان و پاشان لەگەڵ تۆمەتبارکردنی بە هاندانی خۆپێشاندەران بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، وای لە ترەمپ کرد چاو بە کەسایەتییەکانی نێو لیستەکە بخشێنێتەوە.

پێشتریش ترەمپ لە ساڵی 2020 بریاری لێبوردنی گشتی بۆ 26 کەس دەرکردووە، لە ناویاندا پۆل مانافۆرت، بەرپرسی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترەمپ بوو لە 2016، باوکی جەیرد کۆشنێری زاوا و راوێژکاری، هەروەها جۆرج پاپادۆپۆلۆس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەڵمەتەکانی لە 2016دا کە تۆمەتبارکرابوو بەشایەتیدانی (درۆ)، لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە دەستتێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار