یه‌کێتیى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیى ئیداریى و دارایى ئاشکرا کرد
یه‌کێتیى به‌فه‌رمى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ته‌سلیمى حکومه‌تى هه‌رێم کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌لار له‌تیف لێپرسراوى ناوه‌ندى کاروبارى یاسایى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ئاماده‌یه و له 11 ماده پێکهاتووه و راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم کراوه.
یه‌کێتى ده‌قى پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى به‌ڕێوه‌بردن و دارایى راگه‌یاند، له ده‌قی پرۆژه‌که‌دا هاتووه ئامانج له‌و پرۆژه‌یه، چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زییه‌تى ئیداریى پارێزگاکان و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و دابه‌شکردنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی، نه‌هێشتنى ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کارى هاوڵاتییانه.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:" زامنکردنى دابه‌زاندن و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى وته‌کنیکى و یاساییه‌کان له وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ده‌زگا و ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندییه‌کان بۆ فه‌رمانگه‌کان و سنورى پارێزگاکان و یه‌که کارگێڕییه‌کان، زامنکردنى دابه‌شکردنى داهاته گشتییه‌کان له‌هه‌رێم له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون".
هاوکات له هه‌مانکاتدا ده‌قی پرۆژه‌که له 11 مادده پێک دێت که هه‌رمادده‌یه‌ک له چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێکدێت، ره‌شنوسی په‌یڕه‌وه‌که‌ش له ساڵی 2020، دا ئاماده‌کراوه.
ناوه‌ڕۆکی مادده‌کانی ناوپه‌یڕه‌وی پرۆژه‌که‌ش چه‌ند بابه‌تێکی سه‌ره‌کی له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه (په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایی، داهاته‌کان .
ده‌قی ره‌شنوسه‌که‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌یه که پێک هاتووه له:
ڕه‌شنووسى په‌یڕه‌وى ژماره ( ) ساڵى ٢٠٢٠
په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایى له‌هه‌رێمى کوردستان – عێراق
پاڵپشت به بڕگه‌ى ( ٣ ) له‌ماده‌ى ( هه‌شته‌م ) له یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره ( ٣ )ى ساڵى ١٩٩٢ هه‌موارکراو، و ئاماژه به ئاستى کارگێڕى هێڵه گشتییه‌کانى به‌رنامه‌ى کارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، و پشت به‌ستن به‌یاساى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ژماره ( ٣ ) ساڵى ٢٠٠٩، و یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌کان له هه‌رێمى کوردستان ژماره ( ٤ )ى ساڵى ٢٠٠٩، و یاساى ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ژماره ( ١ )ى ساڵى ٢٠١٥، و بڕیارى په‌رله‌مانى کوردستان تایبه‌ت به پاڵاوتن و په‌سه‌ندکردنى قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌کان ژماره ( ١ )ى ساڵى ٢٠١٥، و پشتبه‌ستن به ئه‌حکامى ماده‌کاى ( دووه‌م ) و ( پێنجه‌م ) و ( شه‌شه‌م ) له‌یاساى ژماره ( ٣ )ى ساڵى ٢٠٠٩، و به‌مه‌به‌ستى ڕێکخستنى تایبه‌تمه‌ندى و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و کارگێڕییان له‌هه‌رێمدا و په‌ره‌پێدانیان، و له‌پێناو به‌دیهێنانى پره‌نسیبى ناسه‌نته‌رت له دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌مه‌به‌ستى ئاسانکارى و چاککردنى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کان به هاوڵاتییان و پاراستنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى دانیشتوانى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ژماره ( ) له ڕۆژى ( / /٢٠٢٠ ) ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌رکرد :
مه‌به‌ست له په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایی
ماده‌ى یه‌که‌م /
بۆ مه‌به‌سته‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه ( ناناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن ) بریتییه له‌دابه‌شکردن و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى و ته‌کنیکى و یاساییه‌کان له‌نێوان حکومه‌ته خۆجێیه‌کان و دامه‌زراوه ناوه‌ندییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان .
ماده‌ى دووه‌م /
ئامانجه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه :
1- چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زییه‌تى ئیداریى پارێزگاکان و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و دابه‌شکردنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی.
2- نه‌هێشتنى ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کارى هاوڵاتییان .
3- زامنکردنى دابه‌زاندن و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى وته‌کنیکى و یاساییه‌کان له وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ده‌زگا و ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندییه‌کان بۆ فه‌رمانگه‌کان و سنورى پارێزگاکان و یه‌که کارگێڕییه‌کان .
4- زامنکردنى دابه‌شکردنى داهاته گشتییه‌کان له‌هه‌رێم له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون .
ماده‌ى سێیه‌م /
1- دابه‌شکردن و دابه‌زاندنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى و ته‌کنیکى و یاساییانه‌ى له‌خشته‌ى هاوپێچى ئه‌م په‌یڕه‌وه هاتوون به پارێزگار که لانى که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانه و ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتى زیاتر له‌وانه‌ش دابه‌زێندرێت .
2- پێویسته له‌سه‌ر پارێزگار به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانى هاتوو له‌بڕگه‌ى ( ١ )ى سه‌ره‌وه دابه‌زێنێت بۆ سه‌رۆکى یه‌که کارگێڕییه‌کان.
3- خشته‌ى هاوپێچکراوى ئه‌م په‌یڕه‌وه هه‌مان هێزى پاپه‌ندکارى په‌یڕه‌وه‌که‌ى هه‌یه.
ماده‌ى چواره‌م /
یه‌که‌م : داهاته‌کان
تۆمارکردنى سه‌رجه‌م داهاتى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان به‌جیا له ئه‌ژمارێکى بانکى تایبه‌ت به پارێزگا یان ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ که له‌م سه‌رچاوانه‌ى خواره‌وه به‌ده‌ستدێت:
1- داهاته نانه‌وتى و گازییه‌کان .
1- باجه‌کان .
2- گومرکه‌کان .
3- رسومات .
4- داهاته جۆربه‌جۆره‌کانى خزمه‌تگوزارى ده‌روازه سنوورییه‌کان .
5- داهاتى به‌کرێدان و موساته‌حه و فڕۆشتن و ڕه‌فتارکردن به موڵک و ماڵى گشتى گواستراوه و نه‌گواستراوه .
6- سزا داراییه‌کان ( غرامات )
2- به‌خشین و هاوکاریى و پیتاکى به‌خشراو .
3- به‌شه بودجه‌ى پارێزگا له بودجه‌ى گشتى ساڵانه‌ى عێراقى فیدڕاڵ .
دووه‌م /
هه‌موو قۆناغه‌کان و چالاکییه‌کانى په‌یوه‌ست به پرۆسه‌کانى نه‌وت و گاز و سامانه سروشتییه‌کان به هه‌ماهه‌نگى ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پارێزگار یان سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ کاروباه‌ى نه‌وت و گاز ده‌بێت له‌کاتى گفتوگۆکردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغ و چالاکییه‌ى ده‌که‌وێته سنورى جوگرافیاکه‌ى و به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیتى بۆ زامنکردنى به‌شدارى له‌بڕیاردان و دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى دانیشتوانه‌که‌ى .
ماده‌ى پێنجه‌م /
خه‌رجیه‌کان
له‌دواى داشکاندنى بڕێک له‌داهاتى ناوخۆى پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان که‌به‌ده‌ستده‌هێنرێن له سه‌رچاوه‌کانى هاتوو له‌ماده‌ى ( چواره‌م )ى ئه‌م په‌یڕه‌وه، بۆ مه‌به‌ستى به‌شدارى له‌خه‌رجییه‌کانى به‌کاربردنى داموده‌زگا ناوه‌ندییه‌کانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم و ته‌واوکاریى ته‌رخانکراوى سه‌ربارى بۆ مووچه و خه‌رجییه‌کانى کاره‌با به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوانى هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ و به‌پێى ڕێککه‌وتن، ئه‌وا پارێزگا و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌سه‌ڵاتى خه‌رجکردنى ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ى ده‌بێت له‌به‌ر ڕۆشنایى ڕێنماییه داراییه‌کان دواى داڕشتنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێنماییه داراییانه‌ى به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌حکامه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بگونجێت :
1- خه‌رجکردنى بودجه‌ى به‌کاربردنى په‌سه‌ندکراوه ( جگه له‌مووچه ) له‌سنورى پارێزگا .
2- خه‌رجکردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان به په‌سه‌ندێتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا .
ماده‌ى شه‌شه‌م /
1- به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى بڕگه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه ئه‌نجومه‌نێک پێکدێت به‌ناوى ( ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵا حکومه‌ته خۆجێتییه‌کان ) به‌سه‌رۆکایه‌تى ( سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ) و جێگرایه‌تى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ک له ( وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ، وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌کان ، وه‌زیرى ناوخۆ ، وه‌زیرى پلاندانان ، سه‌رۆکى دیوان ، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، پارێزگاره‌کان و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ) که دواتر به په‌یڕه‌وێکى ناوخۆیى ورده‌کارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ڕێکده‌خرێت .
2- ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کارده‌کات بۆ :
1- چۆنیه‌تى و دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان.
2- چاودێرى جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان له پارێزگاکاندا .
ماده‌ى حه‌وته‌م /
له‌کاتى دروستبوونى هه‌ر دۆخێکى نه‌خوازراو که ببێته هۆى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵانه په‌سه‌ند نه‌کرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه، ئه‌وا ئه‌و پارێزگایه پڕۆژه بودجه‌که‌یان به‌رکار ده‌بێت .
ماده‌ى هه‌شته‌م /
پارێزگار ده‌سه‌ڵاتى ده‌رکردنى ڕێنمایى هه‌یه دواى په‌سه‌ندکردنى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ ئاسانکارى جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان .
ماده‌ى نۆیه‌م /
له‌کاتى ده‌رکردنى هه‌ر په‌یڕه‌و و بڕیارێک له ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر بڕگه و ماده‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى پارێزگاکه وه‌ربگرێت .
ماده‌ى ده‌یه‌م /
کار به‌هیچ په‌یڕه‌و و بڕیار و ڕێنماییه‌ک ناکرێ به پێچه‌وانه‌ى بڕگه و ماده‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بێت .
ماده‌ى یانزه‌یه‌م /
ئه‌م په‌یڕه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت له‌ڕۆژى په‌سه‌ندکردنییه‌وه .

