به‌رهه‌م ساڵح: له‌گه‌ڵ کازمى رێکكه‌وتین موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم پارێزراو بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمار‌و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کى نێوانیاندا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له گرنگى تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه یاساى بودجه‌و پاراستنى مافى ته‌واوى موچه‌خۆرانى عێراق و هه‌رێم و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، به‌رھه‌م ساڵح، له کۆشکى به‌غداد پێشوازیکردوه له موسته‌فا کازمى و گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به پێشهاته سیاسى و ئه‌منى و ئابورییه‌کانى وڵات کردوه و "رێککه‌وتوون" موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم و عێراق پارێزراو بێت
له‌میانى کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌گرنگییه‌وه باس له پێویستى چه‌سپاندنى ئارامى عێراق و پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و جێبه‌جێکردنى یاسا کرا، له پێناو زامنکردنى ئاشتى و ئاسایشى گشتى و رێگریکردن له‌و کارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى یاسان و رێکخستنه‌وه‌ى چه‌ک.
هه‌روه‌ها له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ردولا تاوتوێى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتویانکرد و پێداگرى کرا له‌گرنگى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان و پشتیوانى ته‌واوى خۆشیان دوپاتکرده‌وه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان و رێگریکردن له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ، هه‌روه‌ها گرنگى چاودێریکردنى پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به شێوه‌یه‌کى جددى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و زامنکردنى ده‌رفه‌تى به‌شدارى فراوان بۆ گشت هاوڵاتیان.
هاوکات، له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له دۆخى ئابورى وڵات و بودجه‌ى گشتى کرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ھه‌ردو سه‌رۆک رێککه‌وتن له‌سه‌ر گرنگى تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى و پاراستنى مافى ته‌واوى موچه‌خۆرانى عێراق و ھه‌رێمى کوردستان دور له ململانێ سیاسییه‌کان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى له نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵ و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به دۆسییه داراییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان، به‌جۆرێک زامنى مافى موچه‌خۆران و هاوڵاتیان و چین و توێژه که‌مده‌رامه‌ته‌کان بکات به‌بێ جیاوازی.

