وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا له هه‌ولێره و یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره‌کان باسى په‌که‌که ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاش کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له به‌غدا، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێکراو بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆکى پارتى کۆببێته‌وه و یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره‌کان باسى په‌که‌که ده‌بێت.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 18ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته هه‌ولێرو بڕیاره له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى کۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ خلوسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبووه‌وه، هه‌ردوولاش ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌رکردنى هه‌ڕه‌شه‌کانى ناوچه سنورییه‌کانیان و کازمى هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى ڕه‌تکرده‌وه که له خاکى عێراقه‌وه بکرێته سه‌ر تورکیا.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى به‌رگى تورکیا، ئاماده‌یى سوپاى تورکیاى نیشانداوه بۆ پێشکه‌شکردنى هاوکارى و ڕاوێژکارى پێویست به سوپاى عێراق، به تایبه‌ت له بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌شقپێکردن و مانۆڕى سه‌ربازیدا.
بڕیار بوو خولوسى ئاکار له مانگى ئابى ساڵى رابردوو سه‌ردانى عێراق بکات، به‌ڵام به‌هۆى کوژرانى دوو ئه‌فسه‌رى پله باڵاى هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى عێراق له بۆردوومانى فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى تورکیا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى خولوسى ئاکارى بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.

