گۆڕان هاوشێوه‌ى یه‌کێتى پرۆژه‌که‌ى خۆى بۆ لامه‌رکه‌زى ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کێتى پرۆژه‌که‌ى خۆى بۆ لامه‌رکه‌زى بڵاوکرده‌وه، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پڕۆژه‌که‌ى خۆى راگه‌یاند که ته‌سلیمى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیان کردووه.
چۆمان محه‌مه‌د، رێکخه‌رى ژورى یاسایى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به سایتى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌که‌ى رایگه‌یاند:"ساڵى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى شاندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى کرد بۆ زانینى تێڕوانینى ئێمه له‌باره‌ى پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ت، وتیان ده‌مانه‌وێ له قۆناغى یه‌که‌مدا په‌یڕه‌وێک ده‌رده‌چوێنین تا هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى ژماره (3)ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"بڕیاربوو پێش سه‌رى ساڵ په‌یڕه‌وێک له‌و باره‌یه‌وه ده‌رچوێنرێت له وه‌ڵامى پڕۆژه‌که‌ى خۆمان که پێشکه‌شمان کردون، به‌ڵام تائێستا په‌یڕه‌وه‌که ده‌رنه‌چوێندراوه، ئێمه له پڕۆژه‌که‌ماندا به ئامانجى کارئاسانیکردن بۆ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و چه‌سپاندنى بنه‌ماکانى لامه‌رکه‌زییه‌ت چه‌ند داواکارییه‌کمان کردوه پێشکه‌شکردوه".
رونیشیکردووه‌ته‌وه،بنه‌ماکانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ بنیاتنانى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ئه‌مانه‌ن:-
یه‌که‌م- چه‌سپاندنى پایه‌کانى لامه‌رکه‌زییه‌ت به یاسا کاریگه‌رتره وه‌ک به بڕیار و په‌یڕه‌وى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
دووه‌م- په‌یکه‌رى یٔیدارى حکومڕانى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کان به‌پێى یاساکانى په‌رله‌مانى کوردستان به روحییه‌تێکى مه‌رکه‌زى نوسراون، بۆیه پێویسته هه‌موارى یاساى پارێزگاکان ژماره (3ى ساڵى 20009) گشتگیر و چڕوپێ بێت و زۆربه‌ى بواره‌کان بگرێته‌وه به جۆرێک چاره‌سه‌رى یٔه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌رکه‌زیانه بکات که بۆ وه‌زاره‌ته‌کان دیاریکراون.
سێیه‌م- بڕوابونى ته‌واو به دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ سه‌رجه‌م یه‌که یٔیدارییه‌کانى پارێزگاکان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌کا، به قه‌زا و ناحیه‌کانیشه‌وه، چونکه ناکرێت ده‌سه‌ڵات ته‌نها دابه‌شبکرێت بۆ سه‌رۆکى یه‌که‌ى ئیدارى پارێزگاکان.
چواره‌م- چه‌مکى چاودێرى بۆ پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ت بابه‌تێکى یه‌کجار گرنگ ده‌بێت، چونکه یٔه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت و چاودێرى کارابونى نه‌بێت، ده‌روازه‌یه‌مى گه‌وره بۆ ده‌رکه‌وتنى گه‌نده‌ڵى و کارى نایاسایى ده‌کاته‌وه، بۆیه به‌هێزکردنى رۆڵى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و چاودێرى حکومه‌ت هه‌رێم پێویستى باشتره بۆ به‌ڕێوه‌چونى پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ت.
پێنجه‌م- لامه‌رکه‌زییه‌تى راسته‌قینه له دیدى گۆڕاندا، مۆدێلێکى نوێى حکومڕانییه بۆ کار ئاسانى هاوڵاتیان و که‌مکردنه‌وه‌ى بارگرانى سه‌رشانى حکومه‌ت، به‌تایبه‌ت نیه به جێگه و پارێزگایه‌کى دیاریکراو و خوێندنه‌وه‌ى سیاسی، به‌ڵکو پڕۆژه‌یه‌کى نیشتمانى پیرۆزه بۆ حکومڕانى هه‌موو پارێزگاکان به‌بێ جیاوازی.
له پڕۆژه‌که‌ى گۆڕاندا بۆ کارئاسانى بۆ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و چه‌سپاندنى بنه‌ماکانى لامه‌رکه‌زییه‌ت داواکراوه:
_ به‌سه‌رۆکایه‌تى ( سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆکى دیوانى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران)، ئه‌نجومه‌نێک پێکبهێنرێت به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى په‌یڕه‌وه‌که و دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته کارگێرى و داراییه‌کان و به‌هێزکردنى رۆڵى چاودێری.
_ دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان په‌یوه‌سته به‌پارێزگار وسه‌رپه‌رشتیارانى یه‌که سه‌ربه‌خۆکان وبه‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کانى سه‌ر به پارێزگاکان، پێویسته له‌سه‌ر پارێزگابه‌شێکى ده‌سه‌ڵاته‌کانى کارگێڕى ودارایى دابه‌شبکات بۆ قه‌زاو ناحیه‌کان به‌ڕه‌چاوکردنى تایبه‌تمه‌ندى و شوێنى جوگرافیا.
_ هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێکردنى سه‌رجه‌م ئه‌و مادده یاسایانه‌ى که‌له‌یاساى ژماره (3ی2009) جێبه‌جێنه‌کراون له‌ماوه‌ى سێ مانگ له‌به‌روارى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یڕه‌وه
_ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ماوه‌ى ٦مانگ له‌به‌روارى ده‌رچواندنى ئه‌م په‌یڕه‌وه‌و پێویسته هه‌موارێکى گشتگیر بۆ یاساى ژماره ٣ ساڵى ٢٠٠٩ یٔاماده‌بکات و پێشکه‌شى په‌رله‌مانى کوردستانى بکات.
_ هه‌موارکردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یڕه‌وه پێویستى به‌ره‌زامه‌ندى سێ له‌چوارى ئه‌ندامانى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌یه.

