نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى هۆشدارى توند ده‌ده‌نه حکومه‌تى هه‌رێم
"هه‌رێم به‌خێرایى له‌گه‌ڵ سۆمۆ بکه‌وێته گفتوگۆ له پێناو راده‌ستکردنى نه‌وت و نیشاندانى نیه‌تپاکیى سه‌ره‌تایى بۆ پابه‌ندبون"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن" ئێستا له‌هه‌مو کات زیاتر لاى خه‌ڵکى کوردستان ڕوون و ئاشکرایه که نه‌وتى هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت و پڕه له کێشه‌ى بونیادى که بونه‌ته گرفتى گه‌وره بۆ ئێستا و له ئاینده‌شدا ده‌بێته کێشه‌ى گه‌وره‌تر".
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاویکرده‌وه" له سۆنگه‌ى هه‌ستکردنمان به به‌رپرسیارێتى ئه‌رکى نوینه‌رایه‌تى سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى کوردستان و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌کانى تر‌ى شیوه‌ى جوتیاران و پێشمه‌رگه، له سۆنگه‌ى هه‌ستکردن و ئاگاداربون له هه‌ستیارى گفتوگۆکانى ناو ناوه‌ندى سیاسى عێراق به گشتى و لیژنه‌ى دارایى به تایبه‌تی، به پێویستى ده‌زانین دوباره ته‌ئکید له پێشنیارێکى پێشومان بکه‌ینه‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که بریتییه له راده‌ستکردنیى نه‌وت به سۆمۆ به گوێره‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى که حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق کردویانه".
له‌به‌شێکى تر‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" دوا به‌دواى ئاشکرابونى داتاکانى ناو راپۆرتیى (دیلۆیت) ئێستا له‌هه‌موکات زیاتر لاى خه‌ڵکى کوردستان ڕون و ئاشکرایه که نه‌وتى هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت و پڕه له کێشه‌ى بونیادى که بونه‌ته گرفتى گه‌وره بۆ ئێستا و له ئاینده‌شدا ده‌بێته کێشه‌ى گه‌وره‌تر و ئاڵۆزکاوتر بۆ هه‌رێم و خه‌ڵکه‌که‌ی، بۆیه پێویسته به خێرایى ئه‌و مه‌له‌فه به ریشه‌یى چاره‌سه‌ر بکرێت، حکومه‌تى هه‌رێم به‌خێرایى له‌گه‌ڵ سۆمۆ بکه‌وێته گفتوگۆ له پێناو راده‌ستکردنى نه‌وت و نیشاندانى نیه‌تپاکیى سه‌ره‌تایى بۆ پابه‌ندبون".
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که:
راگه‌یه‌ندراوێک له نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه:
وه‌ک نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له سۆنگه‌ى هه‌ستکردنمان به به‌رپرسیارێتى ئه‌رکى نوینه‌رایه‌تى سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى کوردستان و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌کانى تر‌ى شیوه‌ى جوتیاران و پێشمه‌رگه و، له سۆنگه‌ى هه‌ستکردن و ئاگاداربون له هه‌ستیارى گفتوگۆکانى ناو ناوه‌ندى سیاسى عێراق به گشتى و لیژنه‌ى دارایى به تایبه‌تی، به پێویستى ده‌زانین دوباره ته‌ئکید له پێشنیارێکى پێشومان بکه‌ینه‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که بریتییه له راده‌ستکردنیى نه‌وت به سۆمۆ به گوێره‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى که حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق کردویانه.
دوا به‌دواى ئاشکرابونى داتاکانى ناو راپۆرتیى (دیلۆیت) ئێستا له‌هه‌مو کات زیاتر لاى خه‌ڵکى کوردستان ڕوون و ئاشکرایه که نه‌وتى هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت و پڕه له کێشه‌ى بونیادى که بونه‌ته گرفتى گه‌وره بۆ ئێستا و له ئاینده‌شدا ده‌بێته کێشه‌ى گه‌وره‌تر و ئاڵۆسکاوتر بۆ هه‌رێم و خه‌ڵکه‌که‌ی، بۆیه پێویسته به خێرایى ئه‌و مه‌له‌فه به ریشه‌یى چاره‌سه‌ر بکرێ و، حکومه‌تى هه‌رێم به‌خیرایى له‌گه‌ڵ سۆمۆ بکه‌وێته گفتوگۆ له پێناو راده‌ستکردنى نه‌وت و نیشاندانى نیه‌تپاکیى سه‌ره‌تایى بۆ پابه‌ندبون.
ئێمه وه‌ک نوێنه‌رانیى هاوپه‌یمانى هیوا رایده‌گه‌یه‌نین، که ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوێکى له‌و شیوه‌یه بنێت، ئه‌وا پشتیوانیه‌کى گه‌وره له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوپرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و گفتوگۆکانى ناو په‌رله‌مانیش بۆ تێپه‌راندنى موازه‌نه‌ى ۲٠۲۱ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، جیا له‌وه‌ى رێده‌گرێ له به‌رزبونه‌وه‌ى ئه‌و گوتاره شه‌عبه‌ویه‌ى که به هۆى رێکنه‌که‌وتنى نێوان هه‌ردو حکومه‌ت له به‌غدا و هه‌ولێر که‌سانێک هانى گوتارى ڕق و ناکۆکى ده‌ده‌ن.
ئێمه داواکارین حکومه‌تى هه‌رێم خۆى له لێدوان و رونکردنه‌وه‌ى نابه‌رپرسیارانه به‌دور بگرێ وه‌ک دوا رونکردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان، که کۆمه‌ک به گفتوگۆکانى ناو لیژنه‌ى دارایى و کۆى گفتوگۆکانى رێکه‌وتنى نێوان هه‌ردو حکومه‌ت ناکا و پێویسته کابینه‌ى نۆ چیتر له‌سه‌ر سیاسه‌تى هه‌ڵه و کوشنده‌ى نه‌وت وه‌ک رابردوو به‌رده‌وام نه‌بێت و به خێرایى پێداچونه‌وه بکات به مه‌له‌فیى نه‌وتدا به شێوه‌یه‌ک نه‌وت و داهاته‌که‌ى نه‌بێته هۆکارى بێموچه‌یى خه‌ڵک به‌ڵکو ببێته سه‌رچاوه‌ى موچه و ژیان و بژێوى و خۆشگوزه‌رانیى بۆ هاونیشتیمانیانمان.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید
جه‌مال کۆچه‌ر
هۆشیار عه‌بدوڵا
به‌غدا
۱۹ى جانیوه‌رى ۲٠۲۱

