وه‌زیرى پلاندانان له‌باره‌ى موچه‌وه زانیارى نوێ ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ره‌تیکرده‌وه، که له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى بڕینى 30%ى مووچه فه‌رمانبه‌ران کرابێت. ده‌شڵێت: "ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "ھه‌موو داھاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌کان ده‌خرێنه پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ھه‌رێمى کوردستان و گومانه‌کان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، به خشته‌ى تایبه‌ت داھات و خه‌رجییه‌کان ده‌خرێنه‌ڕوو".
ناوبراو راشیگه‌یاند: "ئه‌م مانگه کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه ته‌واو ده‌بن ده‌چێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دواى په‌سندکردنى ده‌نێردرێته ئه‌نجومه‌نى شورا، پاشان ده‌نێردرێته په‌رله‌مانى کوردستان".
وه‌زیرى پلانادنان باسى له‌وه‌شکرد که به‌پێى پلانه‌که‌یان پێش مانگى 3ى ئه‌مساڵ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ھه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ند ده‌کرێت و مانگى چوار کارى پێ ده‌کرێت.
وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه، وتیشى:"ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق رێکبکه‌وین، ئه‌و پشکه‌ى له به‌غداوه ده‌نێردرێت ده‌بێته به‌شێک له داھاته‌کان له پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ھه‌رێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه رێککه‌وتن، ئه‌وا پشت به داھاتى ناوخۆ ده‌به‌ستین".
هاوکات باسى له‌وه‌شکرد که ئه‌و بڕیارانه‌ى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى چاکسازى دراون، بۆ زیادکردنى داھات و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان، به‌جۆرێک نه‌بێته بارگرانى له‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستان، پێداچوونه‌وه به داھاتى نه‌وتى دا بکرێت، وه‌ک ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێییانوایه خه‌رجییه‌کانى نه‌وتى زیاتره له ئاستى خۆی، "ده‌بێ خه‌رجییه‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه و داھات زیاد بکه‌ین....کاتێک که داھات شه‌فاف بێت خه‌ڵکیش باوه‌ڕ ده‌کات و قبووڵى ده‌کات که که‌مکردنه‌وه له مووچه و خه‌رجییه‌کان بکرێت".
دارا ره‌شید، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى ره‌تکرده‌وه که باس له‌وه ده‌کرێت "ئه‌گه‌ر ھه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێککه‌وتن"، مانگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به 30% لێبڕین دابه‌شده‌کرێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "ئه‌و ده‌نگۆیه ھیچ بنه‌مایه‌کى نییه و ھیچ بڕیارێک نییه بۆ لێبڕینى مووچه‌ى مانگانه به لێبڕینى 30%، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێککه‌وتن، زۆرترین داھاتى ھه‌رێم بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بژێوى خه‌ڵکى کوردستان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر قه‌یرانى گه‌وره‌ترمان نێته پێش بڕى پاره‌ى لێبڕاو له مووچه زیاتر ناکرێت".