مه‌سرور بارزانى: به‌به‌هاى دوانزه ملیار دۆلار پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان په‌سه‌نکراون
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا بڕى 12 ملیار دۆلار بۆ چه‌ندین پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان په‌سه‌ند کراون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له چه‌ند تویتێکدا رایگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى کارکردنى ئه‌م کابینه‌یه، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تى کارکردنى به بڕى 2.56 ملیار دۆلار ده‌رکردووه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ته‌نیا ده‌ستپێکى به‌رنامه پڕخواستهکهمانه بۆ گه‌شه‌پێدان له که‌رتى تایبه‌تدا."
هه‌روه‌ها پێشیوابوو فره سهرچاوهکردنى ئابوری، به‌و واتایه دێت که هه‌مو که‌رت و بوارێک ده‌رفه‌تى پێشخستنى پێ بدرێت.
مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له‌ماوه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مدا ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، چه‌ندین پڕۆژه‌ى به به‌های 12 ملیار دۆلار په‌سه‌ندکردووه له بواره‌کانى پیشه‌سازی، نیشته‌جێبون، په‌روه‌رده، گه‌شتوگوار، وه‌رزش، بازرگانی، ته‌ندروستى و کشتوکاڵ.
