سه‌رکرده‌یه‌کى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان: بایدن کورده‌و ناوی به‌هادین ئاغایه‌

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌سه‌رکرده‌یه‌کى پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و په‌رله‌مانتاریى پێشووى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى تورکیا رایگه‌یاند:" جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ بنه‌ڕه‌تدا کورده‌ و له‌ عه‌شیره‌تى بیرۆکییه‌ و ناویشى جمۆى به‌هائه‌دین ئاغایه‌".

ئۆرغان میرئۆغڵو سه‌رکرده‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و پارته‌، له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى:" له‌م دوواییانه‌دا له‌ یه‌کێک له‌ هاورێ کورده‌کانمه‌وه‌ جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ بنه‌ڕه‌تدا کورده‌ و له‌ عه‌شیره‌تى بیرۆکیه‌، که‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌ یه‌ریڤانه‌وه‌ کۆچیانکردووه‌ و چوونه‌ته‌ ئه‌مریکا، ناویشى له‌ ئه‌سڵدا به‌هائه‌دین ئاغایه‌." 

شاره‌زایان پێیانوایه‌ سیاسه‌ته‌کانى جۆو بایدن به‌رده‌وام له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کورد بووه‌ و واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ گرژى له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا هه‌بووه‌ و سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکاش پێشتر و له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا دژایه‌تى خۆى بۆ سیاسه‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا و ئه‌ردۆغان ده‌ربڕیووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار