روانگه‌ى سورى: دوو مناڵى ئاواره‌ى عه‌فرین به بۆردومانى تورکیا کوژراون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆى بۆردومانى هێزه‌کانى تورکیا و میلیشیا چه‌کداره‌کانى هاوپه‌یمانى بۆسه‌ر ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌تى سنورى حه‌له‌ب 15 (پازده) قوربانى لێکه‌وته‌وه که دوانیان مناڵى ئاواره‌ى عه‌فرینن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى تورکیا و هێزه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته‌وه ناوچه‌کانى تل ره‌فعه‌تى سنورى پارێزگاى حه‌لب بۆردومانکرا که له‌ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)یه، به‌وهۆیه‌وه سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى که پێکهاتون له 2 (دوو) منداڵ و ژنێک گیانیان له‌ده‌ستدا، نزیکه‌ى 11 که‌سى دیکه‌ش برینداربون.
ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت زیاتر له 22.000 (بیست و دو) هه‌زار ئاواره‌ى عه‌فریتى تێدا نیشته‌جێیه، که سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنى سوپاى تورکیا "لقى زه‌یتون" ناوچه‌کانیان جێهێشت.