وه‌زیرى کاره‌باى هه‌رێم: ژێرخانى کاره‌بامان بوژاندۆته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، کێشه‌ى که‌مى سووته‌مه‌نیان بۆ وێستگه‌کانى کاره‌با هه‌یه و ده‌شڵێت له‌ماوه‌ى ساڵ و نیوێکى کابینه‌که‌دا تونیویانه ژێرخانى کاره‌با ببوژێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى کانونى دووه‌مى 2021 پرۆژه‌ى به گه‌ڕخستنى وێستگه‌ى مۆبایلى گۆڕینى ڤۆڵتیه به‌گوژمه‌ى یه‌ک ملیۆن و 658 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن کۆمپانیاى بیست و ده‌رهێنانى پێنج فیده‌ر به‌گوژمه‌ى 588 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن کۆمپانیاى پاڵۆس کرانه‌وه.
که‌مال محه‌مه‌د وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م دوو پرۆژه‌یه ته‌واوکه‌رى یه‌کترن و کاره‌با ده‌ده‌ن به سنورى ناحیه‌ى شه‌مامک و به‌شێک له گونده‌کانى ناحیه‌ى گوێر و رۆڵیان ده‌بێت له چاره‌سه‌رى بار زۆرى سه‌ر هه‌ردوو وێستگه‌ى پیرداود و ته‌رجان و فیده‌ره‌کانیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له ماوه‌ى ساڵ و نیوێکى ته‌مه‌نى کابینه‌که‌دا به‌ده‌یان پڕۆژه‌ى کاره‌بایان له ده‌ڤه‌ره جیاجیاکانى کوردستان کرده‌وه و له پلان و به‌رنامه‌شیاندایه له گه‌رمیان و سلێمانى و دهۆک پرۆژه‌ى دیکه بکه‌ینه‌وه، راشیگه‌یاند: "به‌مه‌ش توانیومانه ژێرخانى کاره‌با به‌ڕاده‌یه‌کى زۆر باش ببوژێنینه‌وه."
هاوکات، وه‌زیرى کاره‌با ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ئێستادا ته‌نیا گرفتى سوته‌مه‌نییان هه‌یه، چونکه" تواناى وێستگه‌کانى کاره‌با و ژێرخانى کاره‌با به‌شێوه‌یه‌کى زۆر باش رێکخراونه‌ته‌وه و بونیاتنراوه رۆژ له دواى رۆژ بارودۆخه روو له باشى ده‌کات".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له ئێستادا رۆژانه 12 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى ده‌درێته هاوڵاتیان.

