کاره‌باى سلێمانى شه‌قامى توی مه‌لیک رووناک ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستى رووناککردنه‌وه‌ى شه‌قامى توى مه‌لیکى سلێمانی، بڕى زیاتر له 180 ملیۆن دینار خه‌رج ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى سلێمانى له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک بڵاویکردووه‌ته‌وه، "به‌مه‌به‌ستى رووناککردنه‌وه‌ى شه‌قامى توى مه‌لیک له شارى سلێمانى به سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانی، به‌بڕى 180 ملیۆن و 958 هه‌زار و 900 دینار پرۆژه‌یه‌کى کاره‌با جێبه‌جێده‌کرێت."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى کاره‌باى به‌رێوه‌به‌رایه‌ى گشتى کاره‌باى سلێمانى و به‌پێى گرێبه‌ستێک که له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌ک واژۆ کراوه، پرۆژه‌ى رووناککردنه‌وه‌ى شه‌قامى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى تووى مه‌لیک جێبه‌جێده‌کرێت له‌ماوه‌ى 120 رۆژدا ته‌واو ده‌بێت.

