نێچیرڤان بارزانی: ئازادكردنى كۆبانێ له هه‌موو ئازاديخوازانى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئازادکردنی کۆبانێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند يادى داستانى ئازادكردنى كۆبانێ له ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئازاديخوازانى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى کانونى دووه‌مى2021 لە پەیامەکەیدا کە لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە رایگه‌یاند "يادى داستانى ئازادكردنى كۆبانێ له ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئازاديخوازانى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە "له‌م ياده‌دا سه‌رمان له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شه‌هيدان داده‌نوێنين، به رێز و وه‌فادارييه‌وه، ياديان ده‌كه‌ينه‌وه.. سوپاسى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌كه‌ين كه له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، هاوكارمان بوون".
ئەمڕۆ 26ی کانوونی دووەم، شەش ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانان تێدەپەڕێت، لە 2015دا دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا، دواجار داعش دەرکرا و شارەکە ئازادکرا.

