وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا سه‌رۆکى جه‌هه‌په‌ى ئۆپۆزسیۆن ده‌داته‌ دادگا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزارەتی ناوخۆی توركیا بەتۆمەتی ناوبردنی پارێزگارو قائیمقام بە میلیشیا،  بڕیاریدا سكاڵای یاسایی لەدژی سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریی توركیا (جەهەپە) تۆماربكات و رادەستی دادگای بكات.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە  داوای یاسایی لەدژی كەمال كڵچدار ئۆغڵو سەرۆكی جەهەپە تۆماربكات بەتۆمەتی ناوبردنی پارێزگار و قایمقامەكانی توركیا بە میلیشیا.

سولەیمان سۆیڵو لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ناڕەزایەتی لە بەرامبەر وتەكانی سەرۆكی گشتیی پارتی گەلی كۆماریی (جەھەپە)، كەمال كڵچدارئۆغڵو دەربڕیوە، كە ئەمڕۆ 26-1-2021 لە میانی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركی، وتارێكی پێشكەشكردو بەوتەی وەزیری ناوخۆ، ئەو سەركردەیەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، پارێزگارو قائیمقامەكانی بە میلیشیا ناوبردووە.

وەزیری ناوخۆی توركیا، كلیچدار ئۆغڵوی بە كەسێكی نەخوێندەوارو شكستخواردووترین بیرۆكرات لە مێژوودا وەسفكرد، داواشی لە دۆست و كەسە نزیكەكانی كردووە، قایلی بكەن چارەسەر وەربگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار