پەرلەمانی عێراق: 36تریلیۆن دینارى ساڵانى رابردوو دەدرێتە هەرێمی کوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی لە پەرلەمانی عێراقدا هۆشداری دەدات و دەڵێت، لە بودجەی ساڵی 2021دا 36 تریلیۆن دیناری ساڵانی 2014 و 2019 دەدرێتە هەرێمی کوردستان.

عەمار توعمە، سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا راگەیاند، خەرجیی پێشنیازکراو لە بودجەی 2021دا لە رادەبەدر زۆرە، پێویستییەکانی تێپەڕاندووە، لەگەڵ بوونی ماددەیەک لەبارەی پێدانی پارەی ساڵانی 2014 و 2019 و پێدانی قەرز بە هەرێمی کوردستان و پابەندبوونە داراییە کەڵەکەبووە دەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی ئاماژەی بەوەش کردووە، جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2019  واتە پێدانی 28-36 تریلیۆن دینار بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو چوار ساڵە، ئەمەش بەدەر لەو بڕە قەرزە دەرەکییانەی سەر هەرێمی کوردستان، کە تاوەکو ئێستا بڕەکەی نازانرێت، تەنانەت دیوانی چاودێریی داراییش نایزانێت.

عەمار توعمە، جەخت لەوە دەکاتەوە، لەکاتێکدا بودجەی یاسایەکی ساڵانە، تەنیا لە ماوەی ئەو ساڵە و بۆ یەک ساڵ جێبەجێ دەکرێت و لە یەکەم رۆژی ساڵەوە دەستپێدەکات تاوەکو دوایین رۆژی ساڵ، ئەمەش مانای وایە ئەو مادەیە لە بودجە جێگیرکراوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بدرێتە هەرێمی کوردستان، بۆیە هۆشداری تووند دەدات لە زیادکردنی قەبارەی بودجەی پێشنیازکراوی 2021.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی راشیگەیاندووە، ئەو راستیانە دەخەنەڕوو، پێشتریش لە راگەیێندراوەکانیاندا ئەوەیان خستووەتە بەردەم هێزە سیاسییەکان، بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی نیشتمانیی بەرپرسانە، بە مەبەستی دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، داوا لە رای گشتی دەکەن بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن و گوشار بخەنەسەر نوێنەرەکانیان بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی خەرجییەکان، تاوەکو پێوەرێکی دادپەروەرانە و دەستووریش دادوەربێت لە دابەشکردنی سامان بەسەر عێراقییەکاندا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار