ئه‌نجوومه‌نی پیران: ئەنتۆنی بلینکن بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئەنتۆنی بلینکن، كاندیدی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكای پەسەند کرد.
كۆمیته‌ی پەیوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، به 15 ده‌نگی "به‌ڵێ" له به‌رامبه‌ر 3 ده‌نگی "نه‌خێر"دا، كاندیدی "بلینكن"ی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌سه‌ند كردبوو. ته‌د كروز، ره‌ند پاوڵ و جۆن باراسۆ ئه‌و سێ سیناتۆره بوون، كه ده‌نگییان بە "نەخێر"دا به كاندیده‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 26ی كانوونی دووەم، له ده‌نگدانی ئهنجوومهنهكهدا، بلینكن به 78 ده‌نگی "به‌ڵێ" له بەرامبەر 22 ده‌نگی "نه‌خێر" سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا و وه‌كو 71ەمین وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مەریكا به فه‌رمیی ده‌ستبه‌كار بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایده‌ن، وه‌كو راوێژكاری ناوبراو كاری كردووه له‌و كاته‌ی بایدن سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران بووه. هه‌روه‌ها له ساڵی 2009، کاتێک جۆ بایدن بوو بە جێگری باراك ئۆباما، ئه‌نتۆنی پـۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی جێگری سەرۆکی ئه‌و كاتی ئه‌مەریكا واته جۆ بایدنی وەرگرت. دواتر له ساڵی 2014 بلینكن ئه‌ركی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گرتە ئه‌ستۆ كه له‌و كاته‌دا جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو.
ئانتۆنی بلینكن، ته‌مه‌نی 58 ساڵه و له زانکۆی هارڤارد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە، دواتر لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا بەدەستهێناوە. بلینكن شه‌شه‌مین كاندیدی جۆ بایدنه، كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێت.