مەزڵوم کۆبانێ: لەتێکۆشان بەردەوام دەبین تا هیوای ئێمە لەعەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانیش بەدیدەهێنین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ لەگەلی کورد و ئەو لایانانە پیرۆز دەکەن کەبەشداربوون لەو روداوە مێژوییەدا و لەتێکۆشان بۆ رزگارکردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانیش بەردەوا دەبن.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەپەیامێکدا راگەیاند، "شەشەمین ساڵرۆژی رزگارکردنی کۆبانی لەگەلی کورد و هاوپەیمانانمان پیرۆزبێت، سوپاسی هەموو ئەو هێزانە دەکەین کەلەناو ئەو روداوە مێژوییەدا بەشداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە لەتێکۆشان بەردەوام دەبین تاوەکو هیوای گەلی ئێمە لەعەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانیش بەدیدەهێنین".

26ی کانوونی دووەم، شەش ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانان تێدەپەڕێت، لە 2015دا دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا، دواجار داعش دەرکرا و شارەکە ئازادکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار