موقتەدا سەدر: فشار دەخرێتە سەر دانیشتووانی پارێزگا سوننەکان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگه‌یاند بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فشار دەخرێتە سەر دانیشتووانی پارێزگا سوننەنشینەکان.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا هێرشی تووندی کردە سەر هەندێک لایەن کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردندا دەیانەوێت بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فشار بخەنەسەر دانیشتووانی پارێزگای سوننەنشینەکان.

سەدر ئاماژەی بەوە داوە، هەندێک لایەنی سیاسی دەیانەوێت هێرشەکانی داعش لە بەرامبەر جەماوەرەکەیان لە شیعە و سوننە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنن.

سەدر باسی لەوەش کردووە کە دەبێت کێبڕکێکردن لەسەر بنەمای شەرعی، رەوشتی، دیموکراسی و مرۆیی بێت کە دوور بێت لە تووندوتیژی یبەریەککەوتن و فرۆشتنی خاکی عێراق بە داگیرکەر.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانیش بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاتی گونجاو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاریبکات و هاوکاربێت بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی ناوی خۆیان لەلیستی دەنگدەراندا تۆماربکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار