به‌غدا 268 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" به‌ئاماده‌بونى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، وه‌زیرى بازرگانى به‌ڵێنیدا که له‌کۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى جوتیاران به‌شێکى زۆرى خه‌رجبکات که بڕه‌که‌ى 268 ملیار‌و 892 ملیۆن دیناره".
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له‌به‌غدا رایگه‌یاند:" له‌دواى سه‌دان جار پرسیار‌و به‌داواداچون له2014وه تائه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆکایه‌تیه‌کان کۆمار‌و وه‌زیران‌و په‌رله‌مان‌و وه‌زیره‌کانى دارایی‌و بازرگانی‌و کشتوکاڵ ده‌یانجار باسکردنى له‌ناو په‌رله‌مان‌و میدیا، گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى داوامکرد سه‌رۆک کۆمار بانگى وه‌زیرى بازرگانى بکات.
ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌حزورى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، وه‌زیرى بازرگانى به‌ڵێنیدا که له‌کۆى ئه‌و پاره‌یه که بڕه‌که‌ى 576 ملیار‌و 885 ملیۆن دیناره، له‌م ڕۆژانه‌دا 268 ملیار‌و 892 ملیۆن دینارى بۆ جوتیاران خه‌رج بکات".
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له‌ڕۆژى به‌ڵێنه‌که‌ى وه‌زیره‌وه پێنج جار په‌یوه‌ندی پێوه‌کردووه و دوێنى نوسراوێکى بۆ ناردووه که دڵنیاییداوه له‌وه‌ى ئه‌وان ڕێکاریان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ته‌واوکردنى به‌ڵێنه‌که‌یان‌و داوا له‌پارێزگاکانى هه‌رێم ده‌کات کۆتا زانیاریان بۆ بنێرن و ده‌شڵێت:" ئیشه‌ڵا سه‌رفده‌کرێت‌و دڵه‌ڕاوکى ناوێت".

