کۆرۆنا له‌هه‌رێم: پێنج که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له دوێنێ سێشه‌مه‌وه 70 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران و 940 دیکه چاکبونه‌وه و پێنج که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له 24 کاتژمێرى رابردودا سێ هه‌زارو 203 پشکنینى کۆرۆنا کراون، 70 توشبووى نوێ تۆمارکراون که شه‌شیان له هه‌ولێر و 23 له سلێمانی، 39 له دهۆک و دوو توشبوو له گه‌رمیان.
به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، تا ئێستا 105 هه‌زارو 839 که‌س توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و 96 هه‌زارو 340 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زارو 35 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و سێ هه‌زارو 464 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه.

