له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر رایگەیاند، توانیویانە دەست بەسەر 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و تلیاک بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 27کانونى دووه‌م2021  رایگەیاند "16 کیلۆ لەو ماددە هۆشبەرە کریستاڵ و 10 کیلۆکەی دیکەش تلیاک بووە، ئەو شۆفێری بارهەڵگرەش کە ماددەکەی گواستووەتەوە ئێرانی بووە بەناوی (ا. ر. م)".

تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 14ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا، لێکۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە.

 تۆمەتبارەکە تەمەنی 48 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە ماوەی 27 رۆژی رابردوودا توانیویانە زیاتر لە 12 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە 27 کیلۆ و 727 گرام ماددەی هۆشبەریان هێنابووە نێو هەرێمی کوردستان.

لە ماوەی ساڵی رابردووشدا توانیویانە لانیکەم هەزار و 113 تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کەیسی 960 لەو تۆمەتبارانە یەکلایی کراونەتەوە، ژمارەیەکیشیان کە تۆمەتەکان بەسەریاندا ساخنەکراونەتەوە ئازادکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار