مەسرور بارزانی بۆ ئەنتۆنی بلینكن: هیوادارم پێكەوە كاربكەین بۆ چەسپاندنی سەقامگیری
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریكا كرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌می 2021 لە پەیامێكدا بۆ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "هیوادارم پێكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی ناوچەكە، خۆشحاڵ دەبم پێكەوە كار بكەین بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و كوردستان".هەفتەی رابردوو جۆ بایدن، وەك سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دەستبەكاربوو، لەم هەفتەیەشەوە وەزیری نوێی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستبەكاربوو.
دوێنێ سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 26ی كانوونی دووەم، له ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نه‌دا، بلینكن به 78 ده‌نگی "به‌ڵێ" له بەرامبەر 22 ده‌نگی "نه‌خێر" سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا و وه‌كو 71ە‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مەریكا به فه‌رمیی ده‌ستبه‌كار بوو.

