قوباد تاڵەبانی: رزگاركردنی كۆبانێ سەرەتای كۆتایھێنانی گروپی تیرۆریستی داعش بوو

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "ساڵوەگەڕی رزگاركردنی كۆبانێی خۆشەویست وێستگەی بیرھێنانی بەرخودانی كورد و میرخواسیی دۆستەكانیەتی لە گەورەترین داستانی تێكشكاندنی گروپی تیرۆریستی داعش".

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی رزگاركردنی شاری كۆبانێ رایگەیاند"ساڵوەگەڕی رزگاركردنی كۆبانێی خۆشەویست وێستگەی بیرھێنانی بەرخودانی كورد و میرخواسیی دۆستەكانیەتی لە گەورەترین داستانی تێكشكاندنی گروپی تیرۆریستی داعش".

جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راشیگه‌یاند"  ئەو بەرخودانە بوو بە سەرەتای كۆتایھێنانی ئەو رێكخستنە تیرۆریستیە كە تاوانی گەورە لە بەرامبەر گەلی كورد و ھەموو پێكھاتەكانی ناوچەكە ئەنجامدا، ھەر گەش بێت كۆبانێی لەدڵدا شیرین".

دوێنێ ساڵیادی رزگاركردنی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بوو لەدەست چەكدارانی رێكخراوی داعش.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار