ئه‌مڕۆ موچه‌ى مانگى یه‌کى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ و ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ هه‌ینى 29ى کانوونى دووه‌م، دابه‌شکردنى مووچه کۆتایى دێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانوونى دووه‌مى 2021، مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانی شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، کاره‌با، کشتوکاڵ، ئاوه‌دانکردنه‌وه، رۆشنبیری، خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه به لێبڕینى 21٪ـه‌وه، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان به لێبڕینى 50٪ـه‌وه دابه‌شده‌کرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینى 29ى کانوونى دووه‌م، به دابه‌شکردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى شارستانی، کۆتایى به دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ بهێندرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
