گۆڕان شوێنى عه‌دنان عوسمان و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا پڕده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی ناوخۆیی و پڕکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی رێکخراوه‌یی له ئۆرگانه‌کان، هه‌ردو جڤاتی گشتی و نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆده‌بنه‌وه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ریه‌ک له عه‌دنان عوسمان و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندن ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆیان پێشکه‌ش به‌جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کردووه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌مڕو سبه‌ینێ کۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌جێندای کۆبونه‌وه‌که په‌یوه‌سته به دۆخی رێکخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌تایبه‌ت پرسی ئاماده‌کاری بۆ کۆنفرانسی قه‌زاکان و کۆنفرانسی نیشتمانی و "پڕکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی رێکخراوه‌یی له ئۆرگانه‌کان و خانه‌ی راپه‌ڕاندن".

